کــۆمــاری مــههــابــاد
سه‌ره‌تا
پێکهینانی کۆماری مه‌هاباد به رووداوێکی گرنگی مێژووی له مێژووی هاوچه‌رخی کورد ده‌ژمێردرێت. به‌شێویه‌ک پیناسه‌ی ئه‌م مێژوه ده‌کرێت که کورد بۆ یه‌که‌م جار بوو به خاوه‌نی کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ واتا "کۆماری کوردستان" بۆ ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن.
ئه‌گه‌ر کۆماری مه‌هاباد له ولاتێکی تری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه رووی بدایه پێتان واده‌بوو مێژووی ئه‌م کۆماره به هه‌مان شێوه نوقمی بێده‌نگیه‌کی وه‌ها بکرایه که له‌ئاست کۆماری مه‌هاباد دا له کوردستان دا رووی داوه؟ ئه‌و هۆکارانه چین که کۆماری مه‌هاباد مێژووه‌که‌ی له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه له خاچ ده‌درێت، مێژوویه‌کی بۆ دروست ده‌که‌ن که ناته‌بایه له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌و کۆماره. ئه‌مه وه‌های کردوه که له هۆشیاریه‌کی سیاسی ساده‌وه ببێت به یادکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌ی قهتیسبهستوو له زه‌لکاوی مێژوو دا. من پێم وایه تاکی کورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه میژووی راسته‌قینه‌ی کۆماری مه‌هاباد بزانێت هه‌تا جوابی ئه‌م پرسیارانه‌ی بۆ بدرێته‌وه: له‌وانه که کۆماری مه‌هاباد چۆن دامه‌زرا؟ كێ دایمه‌زراند؟ بۆ چی هه‌رسی هێنا؟
لێره‌دا من هه‌وڵم ده‌ده‌م په‌رده له‌سه‌ر مێژووی شاردراوه هه‌ڵبده‌مه‌وه هه‌تا ئه‌و بێده‌نگیه‌ی که خاوه‌ن قسه نیه بگوێزمه‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز.
به‌داخه‌وه تا ئه‌مرۆ که سالانه یادی کۆماری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه، باس له چۆنیه‌تی پێکهاتنی ئه‌م کۆماره ناکه‌ن. به‌شێوه‌یه‌ک باسی ده‌که‌ن که رووخسار و جل و به‌رگی ئهفساناویان به‌م کۆماره به‌خشیوه و رێبه‌رانی سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ریان لێ نراوه که که‌س بۆی نه‌بێت پرسیار سه‌باره‌ت به راستیه‌کانی ئه‌م کۆماره بکات. بۆیه کاتیک یادی کۆماری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه به‌گشی باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد ده‌کرێت و ئه‌م رێبه‌ره بلیمه‌تانه که هه‌وڵیان دا کورد له سته‌می نه‌ته‌وه‌یی رزگار بکه‌ن. مێژووی واقعی کۆماری مه‌هاباد، وێنه‌یه‌کی ترمان پێ نیشان ده‌دات له‌وه‌ی که لایه‌نگرانی ئه‌م کۆماره سالانێکه وێنه‌ی ئه‌و کۆماره به ئێمه ده‌ناسێنن.
کۆماری مه‌هاباد چۆن دامه‌زرا؟
کۆماری مه‌هاباد ته‌مه‌نی کورت بوو. له کانوونی یه‌که‌می 1945وه هه‌تا کانونی یه‌که‌می 1946 درێژه‌ی هه‌بوو. مێژووی کورتی ئه‌م کۆماره ده‌بێت بدرێته به‌ر باس هه‌تا رووخساری ئه‌فساناوی بشێوێندرێت و وه‌ک رووداوێکی مێژووی و کۆمه‌لایه‌تی ههلسهنگێندرێت. گه‌ران له نێو مێژووی کۆماری مه‌هابد دا به دوای راستیه‌کان دا وێنه‌یه‌کی ئالۆزی کوردمان نیشان ده‌دات که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی یهکنهگرتوه، و په‌رش و بلاوه و ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات که نه‌ک ته‌نها ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی که کوردی به‌سه‌ر دا دابه‌شکراوه دلسۆزی کورد نین، به‌لکو ته‌نانه‌ت رێبه‌رانی کوردیش دلسۆزی کورد نین و نه‌شبوون. ئه‌وان بۆ به جێهنانی ئاواته شه‌خسی، حیزبی. خێله‌کی و ته‌نانه‌ت ئائینیش خه‌باتیان کردوه نه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی زه‌وتکراوی کورد.
بۆ ئه‌وه‌ی که وێنه‌یه‌کی واقعی مان له کۆماری مه‌هاباد ده‌ستکه‌وێت، پێویست ده‌کات لاپه‌ره‌کانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه بۆ ئه‌یلولی 1941 کاتێک هێزه‌کانی به‌ریتانیا و سۆڤیه‌ت ئیرانیان داگیر کرد و کۆتای‌یان به ده‌سه‌لاتی ره‌زاشا هێنا و دایانگرتهخوارهوه. به تێكشکانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سه‌ربازه تێكشکاوهکانی ئیران چه‌که‌کانیان فرۆشت و دایان به‌و هۆزانه‌ی که ئه‌و کات له شاخه چۆله‌کانی ئیران دا خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو.
عه‌شیره‌ته کورده‌کانی نیشته‌جێی نێوان لا پاڵه‌کانی چیای ئارارات، و له باکورهوهبهرهو قه‌سری شیرین له نێوان کرمانشا و به‌غداد له باشوره‌وه له سنووری ئیراق و تورکیا که‌ڵکیان له که‌وتنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرت. ئه‌و عه‌شیره‌ته کوردانه ی که له خۆرئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێ وه نیشته‌جێ بوون له لایه‌ن ئه‌رته‌شی سووره‌وه ده‌وره درابوون. به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و له نێوان ئه‌وان و سۆڤتهتیهکان دا دروست ده‌بێت. ئه‌و عه‌شیره‌تانه بریتی بوون له جه‌لالیه‌کان له‌و شاخانه‌ی که‌وتبوونه خۆرئاوای رهزائیهش له‌گه‌ڵ هه‌رکیه‌کان. سۆڤیه‌ت رێگای به‌م عه‌شیره‌تانه دابوو کاروو باره‌کانی خۆیان به پاڵپشتی سۆڤیه‌ت ببه‌ن به‌رێوه. له ئاست ئه‌مه دا ته‌نها داخوازی سۆڤیه‌ت ئه‌وه بوو ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزن و گه‌نم بۆ سووپای سوور ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
ساڵی 1945 زۆربه‌ی کوردستان له بانه، سه‌قز و سه‌رده‌شته‌وه که‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ئیرانه‌وه و ناوچه‌یه‌کی بچووک که تێیدا شاری مه‌هاباد هه‌بوو که‌وته نێوان هێلی حکومه‌تی ئیران و سۆڤیه‌ت دا.
له شاری مه‌هاباد که ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی مه‌شروعیه‌تی نه‌بوو، له 16 ی ئاب ی 1943 کۆمه‌ڵه ی ژیانه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن 12 لاوی کورد که زۆربه‌یان بازرگان و فه‌رمانبه‌ری شاری مه‌هاباد بوون پێکهێندرا، که قازی محمد هیچ ده‌ورێکی له پێکهینانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا نه‌بوو.
کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد له نیسانی 1945 دا بوونی خۆی له مه‌راسمێک دا ئاشکرا کرد که تێیدا نوێنه‌رایه‌تی سۆڤیه‌ت له ره‌زائیه وه‌ک میوان بانگهێشت کرابوو له‌م مه‌راسمه‌دا بوو که قازی محمد وه‌ک ئه‌ندام وه‌رگیرا. وه‌رگرتنی قازی محمد وه‌ک ئه‌ندام له کۆمه‌له‌دا دلی سۆڤیه‌تی خۆشحال کرد چونکه به‌دوای که‌سێک دا ده‌گه‌ران نیازه‌کانی سۆڤیه‌ت به‌دی بهێنێت.
دڵ خۆش بوونی سۆڤیه‌ت به قازی پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان داواکاری سۆڤیه‌تیان به گشتی ره‌ت کرده‌وه که سۆڤیه‌ت داوای لێ کردبوون ئه‌وان سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بگرنه ده‌ست.
قازی محدم له باو‌و و باپیریه‌وه قازی و سه‌رۆکی ئائینی مه‌هاباد بوو. حکومه‌تی سۆڤیه‌ت به فشار هێنان بۆ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی سه‌یفی قازی برای قازی محمدیان کرد به فه‌رمانده‌ی ژه‌ندرمه.
مێژووی کۆمه‌له ئه‌و راستیه باس ده‌کات که پاش تێپه‌ربوونی یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌له دا قازی محمد به‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی زانی. قازی محمد له رێگای نێردراوانی خۆیه‌وه پشتیوانی خۆی بۆ کۆمه‌ڵه ده‌ربری، به‌لام رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه بریاریان دا قازی وه‌ک ئه‌ندام وه‌رنه‌گرن. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ریبه‌رانی کۆمه‌ڵه ترسیان له که‌سایه‌تی و ده‌سه‌لاتی قازی هه‌بوو به هۆی جیاوازی فکریه‌وه. رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه له‌وه ده‌ترسان که به وه‌رگرتنی قازی کۆمه‌ڵه ریبازی دێموکراتی خۆی ون ده‌کات. به‌لام پاش فشارێکی زۆری سۆڤیه‌ت کۆمه‌ڵه، قازی وه‌ک ئه‌ندام وه‌رگرت و ئه‌وه‌ی که رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه لێی ده‌ترسان هاته دی ئه‌ویش : پیاوێک به ته‌نها حوکمی حیزبێک ده‌کات.
درێژه‌ی هه‌یه......
Betway - Login - JTM Hub
ردحذفBetway Login. Betway. Betway Login. Betway Login. 남원 출장샵 Betway Login. Betway Login. 안양 출장샵 Betway Login. Betway 남양주 출장마사지 Login. Betway Login. Betway Login. Betway 안성 출장안마 Login. Betway Login. 사천 출장안마