مەسعوود ئۆزێل

مەسعوود ئۆزێل (بەکوردی: Mes'ud 'ozil )( ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز کوردە خەڵکیباکووری کوردستانە، یاریزانی ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئاڵمانیایە. لەپێشوودا یاری بۆ یانەکانی ڕیال مەدرید و شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و لەساڵی ٢٠١٣ هاتە یانەی ئارسناڵ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا ئارسن ڤینگەر پەلکێشی کرد بۆ ئارسناڵ وە لە پێشودا زۆر جار هاندەرانی یانەی یانەی شاهانە بە جێگرەوەی زێدانی لەناو یاریگا ناویان دەبرد بەهۆی ئەو جموجۆڵانە و پاسە یەکلاکەرەوەکانی بۆ هاوڕێکانی کە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە باشترین دروستکاری گۆل هەڵبژێردرا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕووی کردە یانەی ئارسناڵ ژمارەی درێسی ١١ی وەرگرت و نرخی بۆندەکەشێ بە ٤٧ ملیۆن پاوەند دەخەملێنرێت ئەمەش بووە گرانترین یاریکەری یانەی ئارسناڵ و دووەم گرانترین یاریکەری خولیپریمەرلیگ یە و لە هەڵبژاردەی ئاڵمانیا ژمارەی درێسی ٨ی هەیە.

ئۆزێل بەدرێسی یانەی ڕیال مەدرید ساڵی ٢٠١٠

ئۆزێل لەگەڵ یانەکان

لەگەڵ یانەی گلیسنکیرچن و ڕۆت وێس ئیسن

سەرەتای دەسپێکی یاریکردی مەسعوود ئۆزێل دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردنی لەگەڵ نەوجەوانانی یانەی گلیسنکیرچنی ئەڵمانی پاشان گواستراوەیە بۆ یانەی ڕۆت وێس ئیسنی ئەڵمانی کە لەگەڵ ئەم یانەیەش نزیکی ٥ وەرز لەیاریکردن بەردەوام بووە دواتر لەساڵی ٢٠٠٥ یانەکەی جێهێشتووە ڕووی کردۆتە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی

شاڵکەی ئەڵمانی

لەساڵی ٢٠٠٥ چۆتە ڕیزی لاوانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی لەوێ لە هێڵی ناوەند وەک درووستکەری گۆلەکان یاری کردووە ژمارە ١٧ ەی پۆشیوە و ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیش ماوەتەوە تاوەکوو دواجار لە جانێوەری ساڵی٢٠٠٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ڤێدەر بریمەنی ئەڵمانی

ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی

لە ٣١ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ ڕووی کردۆتە تیپی یەکەی یانەی ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی بەبڕی ٤.٣ ملیۆن یۆڕۆ ، لەگەڵ ئەم یانەیەش دوو وەرز بەدەوام بوو لەماوەی ٤٤ یاری لەگەڵ یانەکەی ٢١ گۆلی دروستکرد و ٩ گۆلیشی تۆمارکرد ئەمەش بووە ئەوەی لەلایەن یانەکانی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی وە یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ی ئیتاڵی گرنگی پێدرا کەلەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە نزیکەی ٢٠ ملیۆن یڕۆی پێدرا بەڵام لەبەر ئەوە ئۆزێل ئارەزووی لەوە دەکرد ڕووبکاتە یانەی شاهانە ڕیال مەدرید وە سەرۆکی یانەی شاهانەکە ئارەزوومەندی سەرەکی بوو بۆ گرێبەستی ئەم بۆندە بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆڕۆ

ئۆزێل لەگەڵ ڕیال مەدرید ی ئیسپانی

لە ١٧ەی ئابی ٢٠١٠ ڕووی کرد یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی ، تا ئێستاش لەگەڵ یانەکە بەردەوامە لەنزیکەی ٢٣٠ یاریدا ٢٨ گۆل و ٨٨ گۆلی دروستکردووە ، لە زۆرینەی یاریەکانیش ڕاهێنەری یانەکە خۆزێ مۆرینیۆ لەزۆرینەی یاریەکان پشتی پێ دەبەستێت

ئۆزێل لەگەڵ ئارسیناڵی

لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەیوەندی کرد بەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ٤٧ ملیۆن پاوەندی ستەرلینی و درێسی ژمارە ١١ی پێ بەخشرا.

ئۆزێل و پابەند بوون بە ئاین

ئۆزێل پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات و خۆی دوورخستۆتەوە لە وشتانەی کە لە ئیسلامدا حەرام کراون وەک قومار و مەی خواردنە و خواردنی گۆشتی بەرازهەر بۆیەش لە جیهانی ئیسلامیدا هاندەرێکی زۆری هەیە.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی


دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکەی

دەستکەوتی تاکەکەسی

  • باشترین دروستکەر بە ٣ گۆل لە جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٠
  • باشترین دروستکەری خوولەکانی ئەوڕووپا بە دروستکردنی ٢١ گۆل بۆ هاوڕێکانی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ژیانى شاعیرى مەزن پیرەمێرد

ژیانی شاعير گۆران

أدولف هتلر Adolf Hitler