قازى محمد یەکەم سەرۆک کۆمارى کوردستان
قازى محمد یەکەم سەرۆک کۆمارى کوردستان له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی (1947.3.30 زایینی) دا پێشه‌وا قازی, حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) به دوای حوكم دران له‌دوو دادگای ناعادلانه‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد, واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه 2ی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاوی(1946.1.22زایینی) دا كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو, له سێداره دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆرستانی مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران. حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1358هه‌تاوی (1979.3.30 زایینی) ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستانی راگه‌یاند. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م, له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری به‌كرێگیراوانی شای دیكتاتۆر مه‌جالی به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سم به‌و بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو, به‌ڵام به دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌دا به