ژیانی شاعير گۆران
ژیانی گۆران گۆران :عه‌بدوڵڵا به‌گ كوڕی سلێمان به‌گی كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گه. باوكیشی و باپیریشی له هۆنراوه و وێژه‌دا به‌هره‌یان هه‌بووه و به كوردی و به فارسی نووسیویانه و هۆنراوه‌یان وتووه، به‌تایبه‌تی عه‌بدوڵڵا به‌گی باپیری له زمان و وێژه‌ی فارسی‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و هه‌ر بۆیه به "كاتبی فارسی" ناوبراوه. گۆران له ساڵی 1904 یان له 1905دا له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه. بنه‌ماڵه‌ی باپیری له به‌گزاده‌ی "میران به‌گی" بوون له ناوچه‌ی "مه‌ریوان" و عینایه‌توڵڵا به‌گی كوڕی ئه‌مانوڵڵا به‌گیان به خۆی و خێزانیه‌وه دێته سلێمانی و له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ماوه‌یه‌ك دائه‌نیشێ. زۆری پێ ناچێ كۆچی دوایی ده‌كات. عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی (باپیری گۆران) له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانه‌كه‌یاندا، ئه‌وه‌ی له برایه‌كی بچووكی و دایكی و ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆی پێكهاتوه ڕووده‌كه‌نه هه‌ڵه‌بجه چونكه خۆیان به جاف زانیوه و له‌وێ جێگر ئه‌بن. له‌و گه‌شته‌دا دایكی عه‌بدوڵڵا به‌گ