مەسعوود ئۆزێل
مەسعوود ئۆزێل (بە کوردی : Mes'ud 'ozil )( ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز کوردە خەڵکی باکووری کوردستانە ، یاریزانی ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئاڵمانیایە . لەپێشوودا یاری بۆ یانەکانی ڕیال مەدرید و شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و لەساڵی ٢٠١٣ هاتە یانەی ئارسناڵ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا ئارسن ڤینگەر پەلکێشی کرد بۆ ئارسناڵ وە لە پێشودا زۆر جار هاندەرانی یانەی یانەی شاهانە بە جێگرەوەی زێدانی لەناو یاریگا ناویان دەبرد بەهۆی ئەو جموجۆڵانە و پاسە یەکلاکەرەوەکانی بۆ هاوڕێکانی کە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە باشترین دروستکاری گۆل هەڵبژێردرا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕووی کردە یانەی ئارسناڵ ژمارەی درێسی ١١ی وەرگرت و نرخی بۆندەکەشێ بە ٤٧ ملیۆن پاوەند دەخەملێنرێت ئەمەش بووە گرانترین یاریکەری یانەی ئارسناڵ و دووەم گرانترین یاریکەری خولی پریمەرلیگ یە و لە هەڵبژاردەی ئاڵمانیا ژمارەی درێسی ٨ی هەیە. ئۆزێل بەدرێسی یانەی ڕیال مەدرید ساڵی ٢٠١٠ ئۆزێل لەگەڵ یانەکان