کــۆمــاری مــه‌هــابــاد
سه‌ره‌تا پێکهینانی کۆماری مه‌هاباد به رووداوێکی گرنگی مێژووی له مێژووی هاوچه‌رخی کورد ده‌ژمێردرێت. به‌شێویه‌ک پیناسه‌ی ئه‌م مێژوه ده‌کرێت که کورد بۆ یه‌که‌م جار بوو به خاوه‌نی کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ واتا "کۆماری کوردستان" بۆ ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن. ئه‌گه‌ر کۆماری مه‌هاباد له ولاتێکی تری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه رووی بدایه پێتان وا‌ده‌بوو مێژووی ئه‌م کۆماره به هه‌مان شێوه نوقمی بێده‌نگیه‌کی وه‌ها بکرایه که له‌ئاست کۆماری مه‌هاباد دا له کوردستان دا رووی داوه؟ ئه‌و هۆکارانه چین که کۆماری مه‌هاباد مێژووه‌که‌ی له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه له خاچ ده‌درێت، مێژوویه‌کی بۆ دروست ده‌که‌ن که ناته‌بایه له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌و کۆماره. ئه‌مه وه‌های کردوه که له هۆشیاریه‌کی سیاسی ساده‌وه ببێت به یادکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌ی قه‌تیسبه‌ستوو له زه‌لکاوی مێژوو دا. من پێم وایه تاکی کورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه میژووی راسته‌قینه‌ی کۆماری مه‌هاباد بزانێت هه‌تا جوابی ئه‌م پرسیارانه‌ی بۆ بدرێته‌وه: له‌وانه که کۆماری مه‌هاباد چۆن دامه‌زرا؟ كێ دایمه‌زراند؟ ب