كوكراوه‌ی زۆرترین وته‌ی كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان (بەشى سییەم)




كوكراوه‌ی زۆرترین وته‌ی كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان  (بەشى سيیەم)





ئەگەر لەناخەوە کەسێک تۆی خۆشبوێت لەناو هەزاران هۆکار بۆ ڕۆیشتن ئەو هۆکارێک هەر دەدۆزێتەوە بۆ مانەوەو نەڕۆیشتن
"
بهومیل هرابال "
================

ئەو منداڵەی کە دەزانێت لەشفرۆشی خوشکەکەی و شەقبوونی دەستی باوکی و گریانی دایکی لەبەر نەبونی پارەیە، ئیتر چۆن دەتوانێت لە قوتابخانە بنوسێت : زانست باشترە لە پارە
"
فەرزاد کەمانگەر " شاعیرو مامۆستای کوردی لەسێدارەدراو
================

هەرچۆنێک بێت ، هەمیشە ژیان لە مردن جوانترە !
"
پڕۆفیسۆر محمد کەمال "
==============

ئەو پیاوەی ئارەزوی ئافرەتێکی پاکیزەی وەک " مریەم " دەکات ، پێویستە خۆشی وەک یوسف بێت
"
بدر شاکر السیاب "
=============

چەتەکان کە ڕێت پێدەگرن دەڵێن : یان ژیانت یان گیرفانت ، ژن دەڵێت هەردووکیان
"
ساموێل بیوتلێر "
==============

یەک سیاسی باشم نیشان بدە هەتا سەد شوێنەواری خوێریایەتی ئەوسیاسیە باشەت نیشان بدەم
"
ئاپێ موسا عەنتەر "
===============

ئەدرەسی دووەمی من فەرمانگەی پۆلیسە !
ئەحمەد کایا "ـی گەورە
=========

من دەوڵەتێکی کوردی نابینم ، بەڵام ئەگەر نەوەکەشم نەیبینێ ، یانی تائەودەم جیهان لەئاست کورد دەستی هەڵنەگرتووە لەبێ ئەخلاقی !
"
محمد مهدی الجواهري " گەورە شاعیرو بیرمەندی عەرەب
=============

خەونەکانم گەورەتر لەسەرۆکی ئەمریکابوو بەڵام کاتێک خەونی بون بەسەرۆکی ئەمریکام لای هاورێکانم باس دەکرد پێیان کەم بوو پێشم پێبکەنن پێیان وانەبوو ڕەشپستێکیش خەونی هەیە و بیردەکاتەو ئافرێندراوی خوایە ، ڕەنگی پێست ناتوانێت ڕێگربێت لەخەونەکانت ئەگەر ئیرادەو ئومێدت هەبێت بۆ خەون و ئامانجەکانت
"
باراک ئۆباما " سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
===============

لەدەیان جەنگدا سەرکەوتم و لەبەردەم قاچی ژنێکدا کەوتمە سەرچۆک ، هەموو سەرکەوتنەکانم بەباوەشی ژنێک دۆڕاند
"
ناپۆلیۆن پۆناپارت "
===========

هه‌ندێك جار پێویسته دیوارێك له‌ ته‌نیایی به‌ده‌وری خۆتدا بكێشی، بۆ ئه‌وه‌نا كه‌ خه‌ڵكی له‌ خۆت دوور بخه‌یته‌وه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چ كه‌سێك بۆ بینینت دیواره‌كه‌ ده‌ڕوخێنێ !
"
ژان پۆڵ سارتەر "

هیچ ناچارنیت درۆبکەیت ، ئەگەر لەکاتێکدا سیاسی نەبیت !
"
ژان پۆڵ سارتەر "
==============

من نازانم نرخى سەموون لەبازاڕ چەندە ، چونکە خۆم لەماڵەوە بۆ منداڵەکان دروستى دەکەم !
"
دیفید کامیرۆن " سەرۆک وەزیرانى بریتانیا
==============

هەندێک کەس لەژیانتدا دووربخەوە ، گوێ بەوە مەدە لەهەمبەر ئەوکارەت گلەیت بێتەوە سەر لەوەباشترە کەتاکۆتایی تەمەنت لەناسینیان پەشیمان بیت
"
عەزیز نەسین "
============

بێ ڕەوشترین سەرۆکەکانی دنیا ئەوانەن خەباتوو ماندووبونیان بە گەلەکانیان دەفرۆشنەوەو لەسەریان دەکەن بەبارو بەمنەت ، من ئەگەر سەرکردەیەکیش نەبوایەم وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی ئەرکی ئەخلاقیم بوو لەپێناو نیشتیمانەکەم تێبکۆشم، من بۆ ئەوە خەباتم نەکردوو ئازارم نەکێشاو زیندانی نەکرام کە ئازادکرام تاکۆتایی ژیانم سەرۆک بم ، پێویستە گەنجەکان بێنە پێش باخەباتی چەکداریشیان نەکردبێت با لەمەودوا خەباتی مەدەنی بکەن و لەڕێی کورسی دەسەڵاتەوە خزمەت بەگەل و نیشتیمان بکەن، من ئەو کورسیە جێدەهێڵم پەیامی خۆم گەیاندوو چاوەڕێی پەیامی ئەوانی دیکەم
"
نیڵسۆن ماندێلا " ڕێبەرو باوکی ڕۆحی ئەفریکیەکان
============

ئەگەر بەچەکی کیمیایی هێرشتان کردە سەرمان با کیمیاییەکە بۆنی نانی لێبێت ، تاهیچ نەبێت بەتێری بمرین !
"
گوتەی منداڵێکی سوری "
===============

تۆ ده‌توانی كڵاوێكی وه‌ك هی تۆڵستۆی له‌سه‌ر بكه‌ی، به‌ڵام سه‌رێكی وه‌ك هی ئه‌و له‌كوێ دێنی؟!
"
ره‌سوڵ حه‌مزاتۆڤ "
===========

بەدار چوالەیەکم وت : لەبارەی خوداوە بۆم بدوێ ، گوڵی گرت !
"
نیکۆس کازانتزاکیس "
---------------------------

ئەگەر هەرتاکێکی کورد لەو وڵاتە چاوێکی بکات بە دەچاو ئێستاش فریا ناکەوێت ئەو هەموو گەندەڵی و ناعەدالەتی و فەسادیە ببینێت کە ئەو دەسەڵاتە بەهەموو توانایەکیەوە دەیکات !
"
نەوشیروان مستەفا "
================

بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌چی ده‌ڵێم ، باشتره‌ له‌په‌شیمانی ئه‌وه‌ی كه‌بۆچی گوتم !
"
سەعدی شیرازی "
==============

خاوەنی عەقڵە گەورەكان بیروراكان ئاڵوگۆر دەكەن، ئەقَڵە كراوەكان گفتوگۆی روداوەكان دەكەن، ئەقڵە بچوكەكان بە شتی خەڵكەوە سەرقاڵن
"
محمد حسن هیكل "
=================


ژنان بەرلەعاشق بون باشترین پزیشکی دەرونین ، بەڵام کاتێک عاشق دەبن پێویستیان بەدکتۆری دەرونیە !
ئەلفرێد هیچ کاک "
===============

ئێمە لە کۆمەڵگایەکداین دەبێت ئافرەت فێر بکەین کە ئاگادار بێت دەستدرێژی نەکرێتە سەر بەڵام هیچ پیاوێک فێرناکەین کە دەستدرێژی نەکاتە سەرکەس !
"
سەید قطب "
================

وەرە با بەدرۆ بۆ هەمیشە عاشقت بم ، چون هەرکەسێکم بەڕاستی خۆشویست جێی هێشتم !
"
مەحمود دەروێش"
==================

که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌وره‌ ده‌بیت تێده‌گه‌یت که‌ بۆچی دوو ده‌ستت هه‌یه‌، یه‌کێکیان بۆ یارمه‌تیدانی خۆت و ئه‌وی دیکه‌یان بۆ یارمه‌تیدانی که‌سانی تر
"
ئه‌ودرێی هيپورن 
==============

ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ به‌یه‌که‌وه‌ ناگرین ، ناتوانن سبه‌ینێش به‌یه‌که‌وه‌ پێبکه‌نن.
"
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش 


تعليقات

  1. [BEST] youtube channel in virtual reality (VR)
    [BEST] youtube channel in virtual reality youtube mp4 (VR) - Vr videos on Vr videos. Discover vr videos, including top videos on Vrvideos.cc.

    ردحذف

إرسال تعليق

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ژیانى شاعیرى مەزن پیرەمێرد

ژیانی شاعير گۆران

قازى محمد یەکەم سەرۆک کۆمارى کوردستان